له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم دوو كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ورمێ و چاڵدێران بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “کێلەشین” تەقەیان لە ده‌سته‌یه‌ك كۆڵبه‌ر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “نەسیر مەعرووفی” بە سەختی بریندار بووە. “نەسیر مەعرووفی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”ی سه‌ر به شاری “شنۆ”یە کە ئێستا لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌م هێرشه‌دا، ٣٠ سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی هێزه‌كانی ڕژیم لە ناو چوون. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا، حەفتەی ڕابردوو کۆڵبەرێک بە ناوی “حسێن عەجەمی” خەڵکی گوندی “زەلکەی پولدەشت” لە سنوورەکانی چالدێران به‌هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار کراوە.