
ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئه‌نبارێكی شتومه‌ك له شه‌قامی مه‌وله‌وی تاران، ٢ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون.
له‌م ڕووداوه‌دا كه له ماڵێكی كۆنه وه‌ك ئه‌نبارێكی ڕاگرتنی شتومه‌كی ناو ماڵ كه‌ڵك وه‌رده‌گیرا به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، دوو كرێكار كه له‌م ئه‌نباره كاریان ده‌كرد، به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، ڕۆژانه به ده‌یان ڕوودواوی شوێنی كار له ئێران ڕوو ده‌ده‌ن و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پزیشكی قانوونی ئێران حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، هه‌زار و ٣٦٣ كرێكار به‌هۆی ڕوودوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
