شه‌وی سێشه‌ممه 12ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه له شارستانی خۆی سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، لانیكه‌م ٢٧٦ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٥.٤ ڕیشته‌ر شه‌وی ڕابردوو شاری خۆی له‌رزاند و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٢٠٠ خانوو ڕووخا و ژماره‌یه‌كی زۆر خانووبه‌ره‌ی خه‌ڵك به ڕێژه‌ی له‌سدا ٥٠ زیانی به‌ركه‌وت. به‌پێی ئاماره‌كان تا ئه‌م كاته لانیكه‌م ٢٧٦ كه‌س برینداربوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.