شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه له پارێزگای گیلان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٢٦ كه‌س بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستی چه‌ند كه‌سیان ناجێگیره.
به وته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی گیلان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له شه‌قامی باهونه‌ری ڕه‌شت، دووكانێكی زێڕفرۆشی، ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی زمانی ئینگلیزی و چه‌ندین ئۆتومبێل له ناو چووه و به‌وهۆیه‌وه ١٨ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. هه‌روه‌ها پۆلیسی گیلان ڕایگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه له خانوویه‌ك له ڕزوانشار ڕوویداوه و له‌و ڕووداوه‌شدا ٨ كه‌س بریندار بوون.