کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٢٥ كرێكار له‌ كارخانه‌یێكی سه‌نعه‌تی له‌ گه‌رمسار

برینداربوونی ٢٥ كرێكار له‌ كارخانه‌یێكی سه‌نعه‌تی له‌ گه‌رمسار 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كارگه‌یێكی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی سه‌نعه‌تی له‌ گه‌رمسار ته‌قیه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٥ كرێكار به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ وته‌ی سه‌ۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری گه‌رمسار، كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆنی سه‌نعه‌تی له‌و شاره‌ ئاگری گرتووه‌ و ٢٥ كرێكار بریندار بوون كه‌ ١١ كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و ١٤ كرێكار برینه‌كانیان سووك بووه‌ و مه‌ره‌خه‌س كراون. هه‌روه‌ها سێ هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌ به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون كه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكیان وه‌رگرتووه‌ و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره