ڕۆژی یكشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له ئیسفه‌هان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه ٢٤ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی هاتووچۆی كرێكاران له جاده‌ی نێوان باغشاد بۆ زه‌ڕین شار له پارێزگای ئیسفه‌هان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك و ئۆتومبێلێكی سه‌واری دا پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه ٢٤ كرێكاری ژن و پیاو به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناونده ده‌رمانییه‌كان كراون. شایانی باسه كه له‌و ڕووداوه دا سه‌رنشینی سه‌وارییه‌كه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.