بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ڕایانگه‌یاندووه: بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەسەر کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە “سان دیێگۆ”ی سەر بە ئه‌یاله‌تی کالیفۆرنیا ٢١ کەس برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ناوێكی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌ناوی “ی‌و ئێس ئێس بۆنهۆم ڕیچاردمان” كه به مه‌به‌ستی نوێژنكردنه‌وه له بنكه‌ی ده‌ریایی شاری سان دییگۆ له‌نگه‌ری خستبوو، تووشی ڕووداو بوو و به‌هۆیه‌وه ٢١ كه‌س برینداربوون. شایانی باسه، نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له‌م كه‌شتییه‌دا بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هۆكاری ئه‌م ڕووداوه ناڕوونه.