کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٢١ قوتابی به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتووچوو لو خۆی

برینداربوونی ٢١ قوتابی به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتووچوو لو خۆی 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ٢١ قوتابی له‌ ناوچه‌ی كۆتۆل سه‌ر به‌ شارستانی خۆی، به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتووچوو به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پاسێكی هه‌ڵگری قوتابیان له‌ جاده‌یه‌كی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی كۆتۆڵی خۆی، به‌ هۆی ڕووداوێكی نادیاره‌وه‌ هه‌ڵدێراوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێشتا هۆكاری ئه‌م ڕووداوه‌ دیار نییه‌ و قوتابیانی بریندار پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ له ژێر چاودێری پزشكییدان‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ هۆی خراپی دۆخی ڕێگه‌وبان و ئامرازی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان، ژماره‌یه‌كی زۆر گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و بریندار بوون‌.