به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ند شوێنێك له شاری “سه‌نعا“ی پایته‌ختی یه‌مه‌ن كه له ژێر كۆنترۆڵ حوسیه‌كاندایه، كردووه‌ته ئامانج.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، به هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری سه‌نعا، به لانیكه‌م ٢٠ كه‌س كه زۆربه‌یان منداڵن، به سه‌ختی بریندار بوون و دۆخی ته‌ندروستی ٢ كه‌س له بریندارانی ئه‌م هێرشه‌له خراپیدایه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه سه‌ربازییه‌كانی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه له ژێر كۆنترۆڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دان، به چه‌ند په‌هباد هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئیسرائیل و به هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون.