کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٢٠ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ دوورگه‌ی قێشم

برینداربوونی ٢٠ كهس بههۆی هاتنی لافاو له دوورگهی قێشم 2

 

به‌هۆی بارینی باران له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو، له‌ چه‌ند پارێزگای باشووری ئێران لافاو هه‌ڵساوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٠ شارومه‌ند له‌ دوورگه‌ی قێشم بریندار بوون.

به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، شه‌قام و كۆڵانه‌كان له‌ پارێزگاكانی فارس، هۆرمۆزگان، سیستان و به‌لووچستان و كرمان پڕ بووه‌ له‌ ئاو و زیانێكی زۆر به‌ جووتیاران گه‌یشتووه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم به‌ندئاوێك شكاوه‌ و ٢٠ هاووڵاتی له‌ دوورگه‌ی قشم كه‌وتوونه‌ته‌ نێو لافاو و بریندار بوون.