کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٢٠ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێكی نیشته‌جێ بوون له‌ زه‌نجان

برینداربوونی ٢٠ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێكی نیشته‌جێ

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێكی نیشته‌جێ بوون له‌ زه‌نجان، ٢٠ هاووڵاتی بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شوینی نیشته‌جێ بوونی ٣٦ واحدی له‌ شاری زه‌نجان ئاگری گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٩ هاووڵاتی و ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاگرگوژێنه‌وه‌ بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دوو ناوچه‌ی تیجاری تاران له‌ ته‌جریش و كارگه‌یه‌كی چه‌سپ سازی ئاگریان گرتبوو و زیانێكی زۆر به‌ ماڵ و مۆڵكی خه‌ڵك گه‌یشت.