
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆبووسی هه‌ڵگری كرێكاران له‌گه‌ڵ كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه هه‌ڵكه‌وتوو له ١٠ كیلومیتری شۆمالی شارستانی ساوه، ١٩ كرێكار برینداربوون و گوازترانه‌وه بۆ ناوه‌ندی ده‌رمانی.
شایانی باسه، پێشتریش به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆبووسێكی هه‌ڵگری كرێكارانی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی، ١٩ كرێكار به سه‌ختی بریندار ببوون. هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ریش، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆبووسی هه‌ڵگری كرێكارانی شیركه‌ت نه‌وت له ئۆستانی خوزستان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا بوو و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ڕووداوێكی هاوشێوه له ڕێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌ز، ١٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی “كاله” و له ڕێكه‌وتی ٨ی به‌فرانباریش، ١٦ كرێكاری پاركی “علم و فناوری” شیراز به سه‌ختی بریندارببوون كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه گوازترابوونه‌وه بۆ ناوه‌ندی ده‌رمانی.
