ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ١٨ هاووڵاتی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری و نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌سه‌ر پله‌به‌رقی ویزگه‌ی میترۆی به‌هه‌شتی تاران بریندار بوون.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، كه‌ره‌سته‌ی میترۆی تاران زۆر كۆنه و شاره‌داری گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌می زاكانی هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ نوێ كردنه‌وه و ئیمه‌ن كردنی پلهبهرقیهكانی میترۆ ئه‌نجام نه‌داوه له حاڵێكدا ملیۆنان دۆلاریان خه‌رجی ڕێوڕه‌سمه مه‌زهه‌بییه‌كان كردووه. له ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو ١٨ هاووڵاتی بریندار بوون كه برینی هه‌ندێكیان گرانه و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.