ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌شێكی گه‌وره له ئه‌نباری كارخانه‌ی ئێسنۆڤا له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “مورچه‌خۆرت”ی ئیسفه‌هان ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه ١٧ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و به‌پێی ئاماره‌كان، ١٣ كرێكار تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون، سێ كرێكار به سووكی سووتاون و كرێكارێك كه باری ته‌ندرووستی خراپ بووه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.