ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی سه‌ره‌كی گونده‌كانی ڕۆژئاوای چۆمی كاروون ١٦ موعه‌لیم بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مینی بووسی هه‌ڵگری موعه‌لیمانی خووزستان له كاتی گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان له خۆڕه‌مشاره‌وه بۆ قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا به‌ریه‌ككه‌وتوون. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا ١٦ موعه‌لیم بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی ئابادان كراون.