به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئازه‌رشار و ته‌ورێز له ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی لانیكه‌م ١٦ كرێكار برینداربوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌م دا، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، له ئه‌نجامی پێكدادانی كامیونێك له‌گه‌ڵ مینی بوسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی شاروچكه‌ی سه‌نعه‌تی “عالی نه‌سه‌ب” له ڕێگای ته‌ورێز ـــ به‌ستان ئاوا، لانیكه‌م ١٢ كه‌س له كرێكاران بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م دا، چوار كرێكار له شاری ئازه‌رشار به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارخانه‌یه‌كی ڕیختهگهری برینداربوون.