شه‌وی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مینی بووسی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران له مێحوه‌ری قۆم بۆ سهلهفچهكان، تووشی ڕووداو بوو و به‌وهۆیه‌وه ١٦ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كرێكارانه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سۆهان له شارستانی سهلهفچهكان، له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلێكی پراید له جاده‌ی قۆم پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رنشینی پراید و ١٦ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.