کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٦ قوتابی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووس له‌ دڵفان

برینداربوونی ١٦ قوتابی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووس له‌ دڵفان 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئۆتوبووسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ شاری دڵفانی سه‌ر به‌ پارێزگای لۆڕستان وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه‌ ١٦ قوتابی بریندار بوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای لۆڕستان، ئۆتۆبووسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی كچی قوناغی كۆتایی له‌ ناوچه‌ی “چواڕی”، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ مێحوه‌ری نوورئاباد و له‌ نزیك گوندی “دێ فیروزوه‌ند” كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌. له‌و ڕووداوه‌دا ١٦ قوتابی كچ بریندار و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كان ڕاگوێزراون.