ئیواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێك له سه‌ر ڕێگای ئیلام– مێهران ١٥ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی سنووره‌كانی ئیلام له كاتی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌ربه‌عین و نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، ئۆتوبووسێكی زیارهتكهرانی ئێرانی له سه‌ر ڕێگای مێهران– ئیلام وه‌رگه‌ڕا و له ٣٣ سه‌رنشینه‌كه‌ی ١٥ كه‌سیان به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.