له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ كرێكار له شاره‌كانی تاران و شیراز به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر سێ كرێكار له كارگه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی مه‌سعوودیه‌ی تاران، كه یه‌كێكیان كرێكاری ئیداره‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره، به هۆی ئاگر گرتنی كارگه‌كه بریندار بوون. هاوكات ١٢ كرێكاری دیكه‌ی شاغڵی كارگه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی جه‌وادیه‌ی شیراز، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كارگه‌یه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه دۆخی ته‌ندروستی دوو كه‌س له برینداران له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گیانیان له ده‌ست بده‌ن.
