کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٥ قوتابی له‌ نه‌یشابوور

برینداربوونی ١٥ قوتابی له‌ نه‌یشابوور 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌ هۆی هه‌ڵدێرانی پاسی هه‌ڵگری قوتابیانی كچ له‌ جادده‌ نه‌یشابوور بۆ سه‌بزه‌وار، ١٥ قوتابی به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، بریندارانی ئه‌م كاره‌ساته‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك له‌ برینداران له‌ خراپیدایه‌. شایانی باسه‌ به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ دۆخی سرویسی هاتوچۆی قوتابخانه‌ و زانكۆكان له‌ ئێران، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابیان و خوێندكاران گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به‌ سه‌ختی بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.