به پێی ڕاپۆرته‌كان ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه، لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشه‌ممه سووری له شاره‌كانی ئێران دا زیاتر له ١٤٠ كه‌س برینداربوون و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ژماره‌یه ٥٩ كه‌س چاره‌سه‌ری پزیشكی كران. شایانی باسه ١٢ كه‌س تووشی بڕینی ئه‌ندام و ٢٧ كه‌س چاوییان بریندار بوو و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زۆرترین برینداربووان له ئوستانه‌كانی تاران به ٢٠ كه‌س، كوردستان به ١٧ و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به ١٤ كه‌س بووه.