ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی كڕۆمیتی بافت تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه ١٣ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاونكار له جیاتی كه‌ڵك وره‌گرتن له مینی بووس بۆ گواستنه‌وی كرێكاران، له وانتبار كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و به‌و شێوه‌یه گیانی كرێكارانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. به‌پێی دوایین زانیاریی ١٣ كرێكار له‌و ڕووداوه‌دا بریندار بوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شارستانی بافت له ژێر چاودێری پزیشكی دان.
 
		
