ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی ٤.٥ ڕیشتر شارستانی خۆی له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هه‌ژاند و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له ٣٠٠ خانووی هاووڵاتیان ڕووخا و ١٣٣ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ١ و ١٣ خوله‌كی نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی ٤.٥ ڕیشتر و له قوڵایی ١٢ كیلۆمتری زه‌وی شارستانی خۆی هه‌ژاندووه و پاش كه‌مێك دوالهرزهیهكی دیكه به به‌هێزی ٣.٦ ڕیشتر دووباره شاره‌كه‌ی هه‌ژاندووه و بووه‌ته هۆی ڕووخانی ٣٠٠ خانوو و برینداربوونی ١٣٣ كه‌س. به‌وته‌ی هاووڵاتیان ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان له دابینكردنی ئیماكاناتی ڕیفاهی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو عاجزن و خه‌ڵكانێكی زۆر له سه‌رمای زستاندا له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.