
له ڕووداوێكی هاتووچۆدا كه ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی به‌فرانبار له ده‌وروبه‌ری شاری میاندووئاو ڕوویدا، ١٢ كرێكاری پیتروشیمی ئه‌مشاره برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕووداوه به هۆی خزبوونی ڕێگاكه و له ئه‌نجامی پێكدادانی ماشینێك له‌گه‌ڵ مینی بووسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌م پیتروشیمییه له رێگای “سه‌رچه‌م” ڕوویدا. شایانی باسه، سه‌رجه‌م برینداربووان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌باسی له‌مشاره ڕاگوێزران.
