کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٢ قوتابی به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆ له‌ ئه‌راك

برینداربوونی ١٢ قوتابی به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆ له‌ ئه‌راك

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سرویسی هاتووچۆی قوتابیانی مه‌دره‌سه‌یێك له‌ ئه‌راك وه‌گه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه‌ ١٢ قوتابی بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر ٧ی به‌یانی شه‌ممه‌، مینی بووسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی كچ له‌ مه‌یدانی نه‌ورۆزی ئه‌راك وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ ١٢ قوتابی بریندار و ٩ كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه‌.