کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١١ هاووڵاتی و ژاراویبوونی پێنج كه‌س له‌ چه‌ند شاری ئێران

برینداربوونی ١١ هاووڵاتی و ژاراویبوونی پێنج كه‌س له‌ چه‌ند شاری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ نه‌یشابوور و ئابادان ١١ هاووڵاتی بریندار و پێنج ئه‌ندامی خێزانێك به‌هۆی گازگرتوویی له‌ ئه‌هواز ژاراوی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی شاری له‌ نه‌یشابوور ٧ كه‌س و له‌ ئابادان چوار كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. هه‌روه‌ها به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ ساختمانێكی شاری ئه‌هواز پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له‌وانه دوو منداڵی ته‌مه‌ن ١٢ و ١٣ ساڵه و‌ سێ ژن ژاراوی و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرونه‌ته‌وه‌.