ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ڕووداوێكی ته‌قه كردن له شاری نیوئۆرلئانز له باشووری ئه‌مریكا، لانیكه‌م ١١ كه‌س برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌س له برینداربووه‌كان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئه‌م ڕووداوه كاتژمێر ٣ و ٢٠ ده‌قیقه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شه‌قامی “كانال” له نێوان بۆربۆن و شارتێرز ڕوویداوه. شایانی باسه، گومان لێكراوێك له‌م پێوه‌نده‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا له شه‌قامی بۆربۆن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدابوو و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندارببوون.