شه‌وی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی داڕمانی چه‌رخ و فه‌له‌كی پاركی جه‌نگه‌ڵی “باراجین” له قه‌زوێن”، ١١ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون كه شه‌ش كه‌سیان منداڵن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پاركه دوو چه‌رخ و فه‌له‌كی هه‌یه و چكۆله‌كه‌یان تووشی ڕووداو بووه و به‌هۆیه‌وه ١١ كه‌س بریندار بوون كه شه‌ش كه‌سیان منداڵن. شایانی باسه كه شاره‌داری و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ بایه‌خێك به ئه‌منیه‌تی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت منداڵان ناده‌ن و ئامێره‌كانی نێو پاركه‌كان نۆژه‌ن ناكه‌نه‌وه یان هه‌زینه بۆ كڕینی كه‌لووپه‌لی نوێی ستاندارد ته‌رخان ناكه‌ن.