سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووداو و فهورییهته پزیشكییه‌كانی ئۆستانی هۆرمۆزگان ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌م ئۆستانه، سێ ماشینی سه‌واری هه‌ڵگڕی خوێندكارانی مه‌دره‌سه تووشی ڕووداو هاتن.
به‌وته‌ی ناوبراو، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه ١٤ كه‌س برینداربوون كه ١١ كه‌سیان خوێندكاری كچ بوون و ٣ كه‌سیشیان شۆفیری ماشینه‌كان بووه. شایانی باسه، ته‌مه‌نی ئه‌م خوێندكارانه له نێوان ١٣ تا ١٦ ساڵ بووه و سه‌رجه‌میان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌نده‌رخه‌میر. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، به‌هۆی ستانداردنه‌بوونی جاده‌ی “دژگان ــــ به‌نده‌ر خه‌میر”، دوو ئۆتۆمبێل سه‌واری له‌م جاده‌یه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتوون و پاشان ماشینێكی دیكه‌ی سه‌واری له ٤ كیلومیتری جاده‌ی دژگان له ئۆستان هۆرمۆزگان به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له جاده تووشی ڕووداو هاتووه و له ئه‌نجامیدا ئه‌م ١٤ كه‌س برینداربوون. شایانی باسه، هه‌ر سێ ماشینه سه‌وارییه‌كه سرویسی هاتووچۆی مه‌دره‌سه بوون.