ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئۆتومبێلێكی پژۆ خۆی كرد به نێو كۆمه‌ڵێك كه‌سی مه‌ده‌نی له قه‌راخ یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شیراز و ١٠ كه‌سی بریندار كرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئوستانی فارس، ئۆتومبێلێكی پژۆی ٢٠٦ له بلواری شارۆچكه‌ی سه‌درای شیراز خۆی كێشا به نێو كۆمه‌ڵێك ژن و منداڵ و ١٠ كه‌سی بریندار كرد كه باری ته‌ندرووستی هه‌ندێكیان ناجێگیره. به‌وته‌ی پۆلیسی شیراز، هێشتا هۆكار ئه‌و ڕووداوه ڕوون نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.