به پێی ڕاپۆرته‌كان، شەوی دووشەممە ٢٢ی مانگی گوڵان، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جادەی هەورامان، ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەهۆی ئەو ڕووداوە، ئەو ١٠ کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلیی شاری مەریوان کراون. كۆڵبه‌ران له كوردستان بەهۆی هەژاری و دەستکورتی و بە ناچاری بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆیان ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دەکەن و به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی كاره‌سات ده‌بنه‌وه ساڵانه به ده‌یان كه‌سیان له‌و ڕێگایه‌دا ده‌بنه قوربانی.