ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسێك له نزیك شاری گیلانغه‌ربی سه‌ر ئوستانی كرماشان، ١٠ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێری مینی بووسه‌كه به خێراییه‌كی زۆره‌وه لێخۆڕیه‌وه و نه‌یتوانیوه ئۆتۆمبێله‌كه كۆنتڕۆڵ بكات و به‌هۆیه‌وه له جاده چووه‌ته ده‌ره‌وه و وه‌رگه‌ڕاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه خراپی ڕێگا و بان و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد ئه‌منییه‌تی جاده‌ی له شۆفێرانی ئێرانی زه‌وت كردووه و ساڵانه به‌ده‌یان كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌بنه قۆربانی.