کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٠ كرێكار به‌ هۆی ڕووداوی هاتۆچوو له‌ ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت

مصدومیت ۱۰ کارگر در بوکان2

مصدومیت ۱۰ کارگر در بوکان2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پوشپه‌ڕ، ١٠ کرێکاری وەرزیی ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت، لە کاتی گەڕانەوە لەسەر کار، بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکەیان، بەسەختی بریندار بوون

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان، ئەو ١٠ کرێکارە، کرێکاری وەرزی بوون و لە کاتی گەڕانەوە لە “دەسکەنەی نۆک”، لە نزیک گوندی “سیسێر”، تووشی ئەو ڕووداوە بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌و ده‌ كرێكاره‌ هه‌موویان دانیشتووی شاری بۆكانن كه‌ بۆ كاركردن چوو بوونه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌.