ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، ١٠ قوتابی له شاری ورمێ به هۆی ئاگر لێكه‌وتنی سرویسی قوتابخانه، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی هه‌واڵه‌كان، دۆخی ته‌ندروستی ٦ كه‌س له برینداران له خراپیدایه و شۆفێری سرویسی قوتابخانهكهیش به سه‌ختی برینداره.جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی خراپی دۆخی سرویسی قوتابیان و رێگا و بان له ئێران و كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان تووشی کاره‌ساتی دڵته‌زێن بوون و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و قوتابیانه گیانیان له ده‌ست داوه یان به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه تا كاتی داڕشتتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ئاگر لێكه‌وتنی سرویسی ئه‌و قوتابیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.