کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە تەرگەوەڕ

برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە تەرگەوەڕ

برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە تەرگەوەڕ

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی بە ناوی “شارام مستەفاپوور” خەڵکی گوندی “ماوانە”ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه‌ بریندرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان پاش بریندارکردنی ئەو هاووڵاتییە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ “ئەو هاووڵاتییە بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ ڕاگوێزراوە و لەژێر چاوەدێریی هێزە نیزامییەکان لە نەخۆشخانەدایە و هێزە ئەمنییەتییەکان هەتا ئێستا ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بەو هاووڵاتییەیان لە نەخۆشخانە نەداوە. شایانی باسه‌، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری تەقەکردن و دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە ، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.