ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌مشاره ڕۆژی یەکشەممە له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ری و بە سه‌ختی برینداربووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عەلی محەممەدی” کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ لە شەقامی “مامۆستا حەقیقی” لە لایەن ماتۆڕسوارێکەوە هێرشی دەکرێتە سەر و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا لوت و ١٤ ددانی دەشکێت. شایانی باسه، هێرشبەرەکە بەر بە ئۆتۆمبیلی ناوبراو دەگرێت و بە سەروچاوی داپۆشراوەوە هێرش دەکاتە سەر ئەو خوێندکارە و دواتر لە شوێنی ڕووداوەکە دوور دەکەوێتەوە. “عەلی محەممەدی” بە مەبەستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نەخۆشخانەی قولی پووری ئەمشارە.
