به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سه‌ر سنوره‌كانی شاری سه‌رپۆڵی زه‌هاو له ئۆستانی كرماشان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه لاقێكی خۆی له ده‌ست دا و به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی راپۆۆرتهكان، ئیواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی رێبه‌ندان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق، له شاری سه‌رپۆڵی زه‌هاو، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “سامان ره‌زایی” لاقێكی خۆی له ده‌ست دا و به سه‌ختی بریندار بوو. شایانی باسه كه ئه‌م هاووڵاتییه خه‌ڵكی ئاوایی “مله‌دزگه” سه‌ر به شاری سه‌رپۆلی زه‌هاوه و له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئاوایی تووشی ئه‌م رووداوه هاتووه و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه راگوێزراوه بۆ ناونه‌ده ده‌رمانییه‌كانی شاری كرماشان.