شوانێکی خەڵكی ئوستانی ئیلام لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە هۆی تەقینەوەی مین به تووندی بریندار بوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مەیمەک سەر بە بەخشی ساڵح ئاوای شاری مێهران لە ئوستانی ئیلام، شوانێک بریندار بوو. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مینەوه بریندار بوون.