ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “لکبن” سەر بە بەخشی لاجانشاری پیرانشار بە ناوی “ستار ئەسغەری”، بەهۆی تەقینەوەی مین به سهختی بریندار بووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لە کاتی ئاوداشتنی زەوی و زار تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی نەغەدە کراوە. لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەیدەر عەلیاری” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە بەرزاییەکانی پشت گوندی “سارداو” سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام ببوو.