ڕۆژی یەکشەمە 21ی مانگی سەرماوەز،لە ناوچەی سنووری گوندی ” فهڕڕۆخ ئاوا”ی سەر بە شاری دێهلۆڕان، هاووڵاتییه‌ك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌سه‌ختی بریندار بوو.
بە پێی زانیارییه‌كان، یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەسنوورییەکان بەو هاوڵاتییە دا تەقیوە کە ڕۆژێك له‌وه پێش هاووڵاتییه‌كی دیكه له سنووری په‌رویزخانی سه‌ر به شاری قه‌سری شیرین هه‌ر به ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار ببوو. ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌و ناوچه سنوورییه شوێنی هاتووچۆی خه‌ڵكێكی زۆره و ساڵانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین چه‌ندین كۆژراو و برینداریان لێده‌كه‌وێته‌وه.
