ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “ئارام ئه‌حمه‌دی” له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئینتزامی كه‌ڵانته‌ری ١٨ی ئه‌م شاره، ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌سترێژی گوله‌ی ئه‌م هێزانه و پای ڕاستی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٨ی ڕژیم له شاری سنه، بێڕێزی به كاسبكارێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی نایسه‌ری سنه ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك له ناڕه‌زایه‌تی به‌م ڕه‌فتاره ناشیاوه دژ به هێزه‌كانی ڕژیم دژه كرده‌وه نیشان ده‌ده‌ن و له ئاكامدا، ئارام به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی پۆلیس به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ری” سنه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.