ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له گوندی ئه‌كبه‌رئابادی خاش ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچ كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، شۆفێری ئۆتومبێله‌كه بریندار و هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌دوای ئۆتومبێلی ئه‌و شارومه‌نده بهلووچهدا كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه. ئۆتومبێلی ئه‌و شارومه‌نده به‌دوای برینداربوونی شۆفێره‌كه‌ی خۆی كێشاوه به نێو مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵك و به‌وهۆیه‌وه ٨ سه‌ر ئاژه‌ڵی گوندنشینێك له ناو چووه.