کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی مێرمنداڵێك به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كرماشان

شلیک ماموران امنیتی به یک نوجوان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا مێرمنداڵێکی خەڵکی ڕوانسەر و دانێشتووی شاری کرماشان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم  له‌مشارە بریندار کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە چوارڕێیانی ڕەشیدی شاری کرماشان تەقەیان لە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی ”پارسا وەیسی“ خەڵکی ڕوانسەر و دانیشتووی کرماشان کردووە و به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارسا وەیسی لە کاتێکدا كه‌ لە ناو ئۆتۆمبێل دابووە تەقەی لێ کراوە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوللەکە لە جەستەی دەرهێنیراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ نزیکانی بنەماڵەی وه‌یسی، هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی کوشتن تەقەیان له‌و هاووڵاتییه‌ کردووە و گوللەکە لە نزیکی دڵی دراوە. شایانی باسه‌، ناوبراو پێشتریش به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو.