ڕۆژی ڕابردوو، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناسناوی “ژیوار ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی گوندی “نه‌یسنانه” سه‌ر به شارستانی پاوه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبیلی ئه‌و هاووڵاتییه به گومانی ئه‌وه كه پاسه‌وانی قاچاخچییه‌كانه، به بێ ئاگاداری دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و ٦ گولله به‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و مێرمنداڵه كه‌وتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی شاری كرماشان ڕاگوێزراوه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.
