رۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری زاهدان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عێرفان جەمال زێهی” لەگەڵ بنەماڵەکەی بە ئۆتۆمۆبیل هاتوچۆیان ئەکرد کە یەکتووپر هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بە بێ هۆشداری پێشوەختە، ئەیاندەنە بەر دەسترێژی گوللە و لە ئەنجامدا ناوبراو گوللەیەکی لە شوێنی سەرەوە بەر دەکەوێت و دەستبەجێ ڕەوانەی نەخوشخانە ئەکرێت. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە بنکە ئەمنییەکان، تەنانەت بیانوویان لە لایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە وەرگرتووە و خوازیاری وڵامدانەوەی ئەو بەرپرسانە لە پەیوەندی بەم بابەتەوە بوون.
