ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، لە ناوچەی شووشی ئەهواز، لاوێکی کرماشانی بەسەختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلی موقەدەمیان”، بەرپرسی فریاکەوتنی ١١٥ی شووش ڕایگەیاند، کاتژمێر ١ی دوانێوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە به‌شی غه‌ربی بەنداوی کەرخە مینێک تەقیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵەی عەشایەری خەڵکی کرماشان به سه‌ختی بریندار بووه. شایانی باسه، ناوبراو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “نیزامی مافی” کراوە. هه‌ر لەم پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی ڕێبەندان، به‌هۆی تەقینەوەی مین لە غه‌ربی بەنداوی کەرخە، هاووڵاتییەک گیانی له‌ده‌ستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار ببوون.