ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و ٦ کۆڵبەری دیکە لە کاتی ڕاودوونان بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، بە هۆی دەستڕێژی گولەوە لانیکەم ٤ی کۆڵبەر بە ناوەکانی “عەلی بەهرامی، کۆسار خوسرەوی، حەیدەر خودکامە و دلاوەر فەرامەرزی“ لە بەشی سەر و لاقیانەوە بریندار بوون و
شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “لایق ئیسماعیل پوور، جەواد فەرامەرزی، سەعید مێهرەبانی، عەبدول عەبدی و شایان زەحمەتکێش” لە کاتی ڕاودوونان و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییهوه بریندار بوون.