کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری خۆی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی پوشپه‌ر، کۆڵبەرێکی خه‌ڵكی گوندی “قوتوور” لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆی، به‌ هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم برینداربوو.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کۆڵبەرێک بە ناوی ” کەریم فارسی”، ٢٩ ساڵ ته‌مه‌ن لە سنووری شاری خۆیدا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بریندار بوو. شایانی باسه‌، ناوبراو کە خێزاندارە و دوو منداڵیشی هەیە، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئیدامه‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ كانادا،ئاڵمان و ئۆتریش

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ زابۆل

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی له‌ چابه‌هار

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-