ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “گیوەڕانـ”ـی سەر بە “کوتۆل”ی شاری خۆی بە ناوی “سێودین کەڵاشی” تهمهن ٣٥ ساڵ، له لایهن هێزەکانی ئەرتشی تورکییە كرایه ئامانج و به سهختی برینداربوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لە کاتی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم چووەتە خاکی تورکییە و دواتر لە لایەن هێزەکانی ئەرتشی تورکییەوە تەقەی لێکراوە و پێکراوە. شایانی باسه، ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری وان کراوە.
